زنجیره‌ی فه‌زڵى زانست و ئه‌هلى زانست
فه‌زڵى زانست و ئه‌هلى زانست
له ڕووى زمانه‌وانیه‌وه
الفضل ، تاكه ، فضول ، كۆیه ، واتا پێچه‌وانه‌ى كه‌م كردن ، كه‌واته : واتاى (زیادكردن) ده‌به‌خشێت .
زانست : پێچه‌وانه‌ى نه‌زانى یه ، زانسته‌كان ، كۆى ووشه‌ى زانسته ، زانست ، واتا : ده‌رك پێكردن و زانینى شتێك به‌حه‌قیقه‌تى خۆى (دڵنیایى و زانین) .
تێگه‌یشتن و ده‌رك پێكردن ، پاشان به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى جیاوازى رِێكخراو به‌شێوه‌یه‌كى زانستى ، لێكدراوه‌ته‌وه .
ئیمام (الجوینی ) رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ، ده‌فه‌رموێت :
زانست : زانینى شتێكى زانراوه كه له‌واقعدا هه‌یه .
ابن القیم (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێ :
زانست گواستنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى زانراوه له‌ده‌ره‌وه و چه‌سپاندنیه‌تى له‌ده‌روون دا .
لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌زانست ، زانستى شه‌رعى و فه‌زله‌كه‌یه‌تى .
له (المنجد) دا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى زاستى شه‌رعى كراوه : ئه‌و زانسته نوسراوانه‌ن كه باس له حوكمى شه‌رعى زانستى یان عه‌قیده‌یى ده‌كات ، هه‌روه‌ها به‌زانسته دینیه‌كانیش ناوده‌برێت .
له‌رِووى زاراوه‌وه :
ابن حجر (رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌فه‌رموێت :
مه‌به‌ست له زانست ، ئه‌و زانسته شه‌رعی یه یه ، كه پێویسته كه‌سى ته‌كلیف كرا‌و بیزانێت له كاروبارى دینه‌كه‌ى ، له‌باره‌ى عیبادات ، موعامه‌لات ، ناسینى خودا‌و سیفه‌ته‌كانى ، ئه‌وه‌ى پێویسته پێی هه‌ڵبستێ ، و كه‌م و كورِیه‌كان نه‌هێڵێت ، بایه‌خ به‌ته‌فسیر و فقه و فه‌رمووده بدات .
به‌واته‌یه‌كى تر : ئه‌و زانسته‌یه كه به وه‌حى له خواى گه‌وره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دابه‌زیوه ، كه قورِئان و سوننه‌ته ، پاشان چه‌ند لقێكیان لێ بۆته‌وه ، له زانستى شه‌رعى وه‌ك فقه و ته‌فسیر و اێول و فه‌رمووده ... تد .
ئیمامى شافعى له شیعرێكدا به‌م شێوه‌یه وه‌سفى زانستى شه‌رعى ده‌كات :
هه‌موو زانستێك بێجگه له‌قورِئان خۆخه‌ریك كردنه
مه‌گه‌ر فه‌رمووده‌و زانستى فقهى دین نه‌بێت
زانست بریتیه له : قال ، حدثنا
جگه له‌مانه هه‌مووى وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه‌كانه
هه‌ر ئه‌و زانسته‌یه كه له قورِئان و سوننه‌ت مه‌دح كراوه ، كه چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه باس له فه‌زل و ئه‌هلى زانست ده‌كات .
ئه‌هلى زانست : ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌و زانسته شه‌رعیه یان لایه ، خۆیان كار به‌و زانسته ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش فێرده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك به‌خۆیان وه‌ریان گرتووه به‌بێ زیاد و كه‌م .

.gif)







