مه‌ترسى لێدان له سه‌رو ده‌م و چاوى منداڵان
پێغه‌مبه‌ر له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ: ( إذا ضرب أحدكم فليجتنب الوجه )( السلسلة الصحيحة للألباني)
واته : ( ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له یه‌كێكى تر‌ى دا با له ده‌م و چاوى دووربكه‌وێته‌وه ) ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش وه‌كو معجیزه‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ره كه نیشانه‌ى رِاستى په‌یامه‌كه‌یه‌تى.
ده‌بی زۆر ئاگادار بین له لێدانى ده‌م و چاو چونكه زانایان و پزیشكان بۆیان ئاشكرا بووه كه مه‌ترسیێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ‌دا لێكۆڵه‌رانى ئه‌مریكى بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه لێدانى سه‌رو ده‌م و چاو رِه‌نگه ببێته هۆى چه‌ندان نه‌خۆشى مێشكى و ده‌مارى , وه‌كو نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر كه مۆخ كاره‌كانى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌م باره‌یوه دكتۆر ئان مه‌كیى مامۆستا له زانكۆى بۆستن ده‌ڵێ: ( ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه رِه‌نكه ئه‌و لێدان و به‌ركه‌وتنانه كه له ئه‌نجامى یاریدا به سه‌رو ده‌م و چاوی یاریزانان كه‌وتوه ببێته هۆى ته‌خۆشى ده‌مار و مێشك)
نوسینى: عبدالدائم الكحیل
وه‌رگێرِانى : سه‌فین عمر

.gif)







