لە عبدالله ی کوڕی عەمر خوا لێیان ڕازی بێت دەربارەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( كان لا يصافح النساء في البيعة ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 530 واتە : ( لە کاتی بەیعەت تەوقەی لە گەڵ ئافرەتانا نەئەکرد ) . وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إني لا أصافح النساء ) صحيح الجامع 2512 واتە : ( من تەوقە لە گەڵ ئافرەتا ناکەم ) وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لا أمس أيدي النساء ) صحيح الجامع 7177 واتە : ( من دەستم نادەم لە دەستی ئافرەتان ) وە دایکی ئیمانداران عائیشە خوا لێی ڕازی بێ دەربارەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ولا والله ما مست يد رسول الله صلى الله عليه وسلم يد امرأة قط غير انه يبايعهن بالكلام ) رواه مسلم واتە : ( وە نەخێر والله پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەستی نەداوەتە دەستی ئافرەتێک قەت لە غەیری ئەوەی بە قسە بەیعەتی لێ وەر ئەگرتن -نەک وەک پیاوان تەوقەیان لە گەڵ بکاو دەست بنێتە نێو دەستیان- ) وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( العينان تزنيان و اليدان تزنيان و الرجلان تزنيان و الفرج يزني ) صحيح الجامع 4150 واتە : ( چاوەکان زینا ئەکەن وە دەستەکان زینا ئەکەن وە پێیەکان زینا ئەکەن وە فەرجیش زینا ئەکا ) .