ته‌فسیری سوره‌تی القارعه
سورة القارعة
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ

الْقَارِعَةُ
القارعة راچڵه‌كێنه‌ر
مَا الْقَارِعَةُ
ما القارعة راچڵه‌كێنه‌ر چییه؟
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ
وما أدراك ما القارعة تۆ چوزانیت داچڵه‌كێنه‌ر چییه؟.
يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ
قیامه‌ت هات مرۆڤ وه‌ك په‌پووله‌ی پرژاو ده‌بن:
يوم يكون الناس كالفراش المبثوث ڕۆژێكه گشت مه‌ردوم وه‌كو په‌پووله‌ی پرش و
بڵاوی لێدێ
وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنْفُوشِ
وتكون الجبال كالعهن المنفوش كێوه‌كانیش وه‌ك خوری شییكراوه‌یان لێ دێت و به‌هه‌وادا ده‌ڕۆن.
فَأَمَّا مَنْ ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ
پاداش و تۆڵه به پێی تای ته‌رازووه:
فاما من ثقلت موازينه ئینجا ئه‌و كه‌سه كه له‌وڕۆژه‌دا تای كێشانه‌ی كرده‌وه‌كانی قورس
بوو
فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَاضِيَةٍ
فهو فى عيشة راضية ئه‌وه له‌نێو گوزه‌ران و خۆشییه‌كی وادا ده‌بێت، خۆی پێی ڕازییه
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ
وأما من خفت موازينه به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌تای كێشانه‌ی كرده‌وه‌كانی سووك بوو
فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ
فأمه هاوية ئه‌وه دایكی ئه‌و دۆزه‌خه‌و باوه‌شی بۆ گرتۆته‌وه
وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَه
وما أدراك ماهية جا تۆ چوزانیت (هاویه)چییه؟
نَارٌ حَامِيَةٌ
نار حامية ئاگرێكی زۆر گه‌رمه.
ئیمامی (بوخاریی و موسلیم) له (ئه‌بو هوره‌یره)وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه و سلم) فه‌رمویه‌تی: (( ناركم هذه يوقد ابن آدم
جزء من سبعين جزءا من حر جهنم )). ئه‌م ئاگره‌ی ئێره‌یه‌تانه
به‌شێكه له‌حه‌فتا به‌شی گه‌رمای ئاگری دۆزه‌خ. هاوه‌ڵان وتیان به‌خوا سوێند ئه‌وه‌نده
به‌سه! ئه‌ویش فه‌رمووی: (( إنها فضلت عليه بتسعة وستين جزءا، كلهن مثل حرها ))
به‌ڕاستی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه (٦٩) به‌شی له‌م ئاگری ئێره‌تانه زیاتره، هه‌ر به‌شه‌یش
وه‌ك گه‌رمای ئه‌و ده‌بێت..!! فتح الباری:٦/٣٨٠. مسلیم: ٤/٢٨٤. وه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی
قورسیی و ناره‌حه‌تی ئه‌و ئاگره‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێ:
((اذااشتد الحر فأبردوا عن الصلاة , فان شد الحر من فيح جهنم )). فتح الباری: ٢/٢٠. موسلیم: ١/٤٣٠.واته:
هه‌ركه گه‌رمای نیوه‌ڕۆ تینی سه‌ند، ئێوه‌ش نوێژ دوابخه‌ن بۆ كاتێ فێنك ده‌كا،
نزیك به‌وه‌ختی نوێژی عه‌سر، هه‌تا ناڕه‌حه‌ت و ماندوو نه‌بن چون گڕه‌ی گه‌رما له‌هه‌ناسه‌ی
دۆزه‌خه.
كۆتایی سووره‌تی (قاریعه).
له‌گه‌ڵ سوپاسێكی زۆردا بۆ خوای گه‌وره.




.gif)







